سیستەمی تۆڕی جێگەی نوستن (IBNS) لە سەرەتادا بە شێوەیەک دیزاین کرابوو کە بە شێوەیەکی پارێزراو لەسەر جێگایەکی سەربازی جێی ببێتەوە کە دەرگاو و پەنجەرەی لە هەر چوار گۆشەکەیدا هەبێت. دوای ئەوەی کە سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە تێستی سەربازیدا ، بریاردرا کە دروستبکرێ و بە گشتی سودی لکێ ببینرێت. پاشان پەرەی زیاتر بە دیزاینەکەی درا بە قوماشێکی دژە ئاو و پەردەیەکی مێشی لەوکاتەوە فرۆشێکی زۆر باشی بۆ دروستبووە و لە جیهاندا سەدان هەزار دانەی لێ فرۆشراوە
جێگیرکردنی خێرای ئەم چادرە و گونجاوی لەگەڵ جێگەی خەوتندا وای لێدەکات ببێتە پەناگەیەکی کارا و خێرا بۆ پاراستنی بەکارهێنەران لە مێرووەکان . توڵەکانی ئەم خێمەیە لە داری فایبەرگلاس دروستکراون کە یەکپارچەن و بەشێوەیەکی جیگیر لەدەوری خیمەکە هەڵکێشراون و ئەمەش وادەکات کە خێمەکە بە شءوەیەکی ئوتوماتیکی هەڵبدرێت و دژە بایەکی بەهێزیشبێت. کاتێک لە جانتای هەڵگرتندا دەری دەهێنیت و قایشی بەستنەوەکەی دەکەیتەوە خێمەکە راستەوخۆ بەشێوەیەکی ئوتوماتیکی هەڵئەدرێت بۆیە پێویست بەوەناکات خۆت هەڵی بدەیت.
Reviews
There are no reviews yet.